چەمچەماڵ داوای پترۆدۆلار و هەلی كار و خزمەتگوزاری دەكات

12/12/2019

نەوا
لە چەمچەماڵ گردبونەوەیەك رێكخرا و داوای خەرجكردنی پترۆدۆلار و دۆزینەوەی هەلی كار و خزمەتگوزاری لە حكومەتی هەرێم دەكەن.
بەیانیی ئەمڕۆ هاووڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ لە پاركی نەورۆز گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و یاداشتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەن، كە تێیدا داوای دابینكردنی پارەی پترۆدۆلار و هەلی كار بۆ گەنجان لە دامەزراوەكانی ناوچەكە دەكەن، سەرەڕای خستنەڕوی خراپیی خزمەتگوزاریی تەندروستی و رێگاوبان.
لە قەزای چەمچەماڵ وێستگەی كارەبا و كێڵگەی نەوت و غاز هەن و چەند كۆمپانیایاكی بیانی لەو ناوچەیەدا دەكەن.
پێشتریش عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك، كە هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بوو، رایگەیاندبوو، پێویستە كارەبای بەردەوام بدرێت بە چەمچەماڵ، ئەگەرنا، بەهەر رێگایەك بێت وێستگەی كارەبای سنورەكە دادەخرێت.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان پێیوایە لە هەموو روە خزمەتگوزارییەكانەوە غەدر لە چەمچەماڵ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group