نه‌وا
باس له‌وه‌كرا به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هاوپێچ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی چاكسازی له موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكاندا ئه‌و پرۆژه‌یه پێویستی به‌وه نیه په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات چونكه بڕیاری په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆیه‌وه واژوو كراوه‌و فه‌رمانیكردووه، "وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن"، دواتر ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: "مه‌به‌ست له بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاره‌كه ڕاسپاردنی به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێمه بۆ كاروباری په‌رله‌مان بۆ ناردنی پڕۆژه قانونه‌كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، و ڕاسپاردنی به‌ڕێزان وه‌زیر ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ ئاماده‌كاریی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم:
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 41 له 11-12-2019
1- مه‌به‌ست له بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاره‌كه راسپاردنی به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانه بۆ ناردنی پڕۆژه قانونه‌كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و راسپاردنی به‌ڕێزان وه‌زیر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ ئاماده‌كاریی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
2- له بڕگه‌ی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه كه ئه‌وه پڕۆژه یاسایه و ته‌نها وه‌ك پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه پشت به‌ست به مادده‌ی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 3ی ساڵی 1992.
3- به مه‌به‌ست بێ یا بێ مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه ته‌فسیری ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن ئاماژه‌یان نه‌داوه به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 10973 له رۆژی 11-12-2019 له لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری په‌رله‌مان ته‌سلیمی په‌رله‌مان كراوه و ئه‌و بڕیاره و پڕۆژه‌كه‌یان به هاوپێچی نووسراوه‌كه بۆ نێردراوه تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت وته‌شریع بكرێت.
4- له مادده‌ی 19 ی پڕۆژه یاساكه‌شدا هاتووه كه ئه‌و یاسایه له دوای ته‌شریعكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی دیاریكراو به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.