نه‌وا
كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌دا گیرا، كه به ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه ناسێنرا بوو، به‌نرخێكی زۆر به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان ده‌ست به سه‌ر ئه‌و به ناو ده‌رمانه‌دا گیرا، كه وه‌ك ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه به‌نرخێكی زۆر به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشرا.
دڵنیاییش ده‌داته هاووڵاتیان و داواده‌كات، "هه‌ر كه‌سێك ئه‌م به‌ناو ده‌رمانه‌ی كڕیوه ده‌توانێت سه‌ردانی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بكات بۆ تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی".
كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌ناو ده‌رمانه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و ده‌رمان و ته‌واوكه‌ری خۆراكی و گیاده‌رمانانه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، هیچ پشكنینی بۆ ناكرێت و راسته‌وخۆ و له‌ژێر چاودێریی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو ده‌برێت.