نه‌وا
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ هاریكاری 1033 هاوڵاتی كه‌م ده‌رامه‌تی كه‌ركوك.
ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، له رێگای دوو نوسراوى جیاوه ناوی هه‌زار و 33 هاوڵاتی كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و شایسته‌ی شاری كه‌ركوكیان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
راشیگه‌یاندووه، وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نوسراوه‌كانیان ده‌ربڕی و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن لیژنه و تیمه تایبه‌ته‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك رێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوه‌ته‌به‌ر و رۆژانه له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و خێزانانه‌وه ده‌كرێت و دواتریش سه‌ردانی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن تاوه‌كو به زووترین كات كاره پێویسته‌كانیان بۆ ئه‌نجامبده‌ن.