نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو سزای به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند، له ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌مریكا نیازی هه‌یه 9 سه‌ركرده‌ی تری ئه‌و هێزه بخاته لیستی سزاكانیه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا، له ئێستادا ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 9 سه‌ركرده‌ی حه‌شدی و توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شد.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی شه‌شی كانونی یه‌كه‌م ئه‌مریكا به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له كوشتنی خۆپیشانده‌ران سزای به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاندبوو، كه ئه‌وانیش قه‌یس خه‌زعه‌لی، له‌یس خه‌زعه‌لی و حسێن فالح بوون.
هاوكات به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسان ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر خه‌میس خه‌نجه‌ر بازرگانی سوننه‌ی عێراقیشدا سه‌پاندبوو.