نه‌وا
حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ پاڵه‌وانی روسیی هونه‌ری به‌رگرییه جۆراوجۆره‌كان ئاموژگاریی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات، دره‌نگ نه‌كه‌وێت له وازهێنان له تۆپی پێ و له‌كاتێكدا واز له یاریی بهێنێت، كه له لوتكه‌دایه.
حه‌بیب له‌میانی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به پرۆپاگه‌نده بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كی هونه‌ری به‌رگرییه جۆراوجۆره‌كان له روسیا، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد، تیایدا دوپاتیكرده‌وه "وازهێنان له شتێك كه به درێژایی ته‌مه‌نت ئه‌نجامت داوه كارێكی قورسه، به‌ڵام ویستی تۆ بۆ وازهێنان و وازنه‌هێنان هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر كاتی وازهێنانت له یارییه‌ك هات و وازت نه‌هێنا، ئه‌وكات یارییه‌كه وازت لێده‌هێنێت".
بۆیه حه‌بیب محه‌مه‌دۆڤ له قسه‌كانیدا ئامۆژگاریی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد، له‌كاتێكدا كه له لوتكه‌دایه واز له یاریی تۆپی پێ بهێنێت و ئه‌و بڕیاره زۆر دره‌نگ نه‌خات.
یاریزانه روسییه‌كه پێی وایه، رۆناڵدۆ هه‌مان توانا و خێرایی پێشووی نه‌ماوه، بۆیه دوپاتیكرده‌وه "جیاوازیی نییه رۆناڵدۆ بیت یان حه‌بیب، هه‌ر كه‌سێك دێت جێگه‌ت بگرێته‌وه كه گه‌نجتر و به‌هه‌ڵمه‌تتره له تۆ".