هه‌شت چه‌كداری داعش له‌ سه‌ڵاحه‌دین كوژران

15/12/2019 عێراق

نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ عیراقییه‌كاندا، هه‌شت چه‌كداری رێكخراوی داعش له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كوژراون.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی ئاشكرابكرێت وتویه‌تی "له‌ دوو رۆژی رابردودا، هێزه‌ عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ئامانجی پاكسازییكردنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌".
باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و پاشماوه‌كانی داعش رویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا هه‌شت چه‌كداری داعش كوژراون و دوو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش برینداربون.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دوو كرده‌ی خۆكوژی كرانه‌سه‌ر دوو خاڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه‌ 11 چه‌كداری حه‌شد كوژران.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group