نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد فراكسیۆنی گه‌وره دیاری بكات.
به‌پێی نوسراوێك كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 15 ی كانونی یه‌كه‌م ده‌رچووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه ئه‌و فراكسیۆنه دیاری بكات، كه له دانیشتنی یه‌كه‌می وه‌رزی یه‌كه‌مدا گه‌وره‌ترین كورسی هه‌بووه.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، كه ڕۆژی "4ی كانونی یه‌كه‌می 2019، نوسراوی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه به پێی ماده‌ی 76 ی ده‌ستور پێویسته سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێرێت.