نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ده‌وه‌ستێته‌وه كه كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆ گه‌ڵاڵه‌یانكردوه، تایبه‌ته به ده‌رچواندنی یاسایه‌ك بۆ پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا له كوردستان".
مه‌م بورهان قانع ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه: "له ئێستادا، كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆ، پڕۆژه یاسایه‌كیان گه‌ڵاڵه‌كردوه، كه تایبه‌ته به ده‌رچواندنی یاسایه‌ك بۆ پێكهێنانی (ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا له كوردستان) گومانم نییه له دڵسۆزیی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداربون له گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌دا، به‌ڵام له ئێستادا، پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌بینم بۆ سه‌ر ئه‌و په‌راوێزی ئازادییه‌ی كاری میدیایی له كوردستان".
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێكبهێنرێـت و ده‌سه‌ڵاتی داخستنی كه‌ناڵی میدیایی پێبدرێت ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یاسایی مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و په‌راوێزی ئازادییه‌ی كاری میدیایی له كوردستان، وه‌كچۆن له ئێستادا هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه رێگابدات به داخستنی كه‌ناڵی میدیایی له كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێكی وه‌ها له كوردستان دا پێكبهێنرێت، بێگومان له دانانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، ره‌چاوی به‌شبه‌شێنه‌ی حزبیی ده‌كرێـت و به‌مه‌یش ئه‌نجومه‌نه‌كه ناتوانێت پیشه‌یی بێت و پاسه‌وانی ئازادیی كاری میدیایی بێت له كوردستان و ئه‌جێندای حزبیی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه زاڵده‌بێت".