نه‌وا
له میدیاكان ده‌نگۆی دواخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه‌و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیش دڵنیایی ده‌دات كه كۆنگره‌ی چواره‌م له‌كات و ساتی بڕیار لێدراوی خۆیدا ده‌به‌سرێت.
رزگار عه‌لی لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه كۆنگره له كات و ساتی بڕیارلێدراوی خۆیدا ده‌به‌سرێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه 21-12-2019 چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی ده‌ستپێبكات.