نه‌وا
گۆڤاری (فروێندین)ی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌پێش نانخواردنی به‌یانیان بڵاوده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كه كه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ژه‌هری ناو له‌ش و به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.
گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا به گرنگییه‌وه باسی خواردنه‌وه‌ی ئاو كردووه له پێش نانخواردنی به‌یانیان و به گه‌ده‌ی خاڵی، به‌و پێیه‌ی چه‌ند سوودێكی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه، كه به‌مشێوه‌یه ریزبه‌ندیی كردوون.
نه‌هێشتنی ژه‌هری ناو له‌ش:
كاتێك پێش نانی به‌یانیان و به گه‌ده‌ی خاڵی ئاو ده‌خورێته‌وه، یارمه‌تیی له‌شی مرۆڤ ده‌دات ژه‌هره‌كان فرێبدات، هه‌روه‌ها دروستكردنی خانه ماسولكه‌ییه‌كان و خرۆكه‌كانی خوێن خێراتر ده‌كات.
به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش:
ئاوخواردنه‌وه‌ی به‌یانیان پێش نان هاوسه‌نگیی لیمفه‌كان ده‌پارێزێت، به‌و شێوه‌یه‌ش سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێزده‌بێت و كه‌سه‌كه كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بێت.
روونكردنه‌وه و نه‌رمكردنی پێست:
كه‌میی شله‌مه‌نییه‌كان له له‌شدا ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چرچی و زیپكه له‌سه‌ر پێست، بۆیه خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا و پێش نان سوڕی خوێن خێراتر ده‌كات و پێستیش روون و نه‌رم ده‌كاته‌وه.
رێگری له به‌ردی گورچیله و هه‌وكردنی میزه‌ڵدان:
خورادنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا و به گه‌ده‌ی به‌تاڵ رێگری ده‌كات له كۆبونه‌وه‌ی زیخ و دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌كان و هه‌وكردنی میزه‌ڵدان.
كه‌مكردنه‌وه‌ی سوتاندنه‌وه‌ی گه‌ده:
خواردنه‌وه‌ی ئاوی به‌یانیان ترشهه‌ڵهاتنی گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه، كه ئه‌و ترشهه‌ڵهاتنه ده‌بێته هۆی سوتاندنه‌وه‌ی گه‌ده، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا گه‌ده ئاماده ده‌كات بۆ نانخواردن و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن.