نه‌وا
كه‌ناڵی "ئه‌لحه‌ده‌س"ی عه‌ره‌بی، هه‌واڵی كۆچی دوایی نه‌جوا قاسم یه‌كێك له به‌ناوبانگترین خانمه میدیاكار و پێشكه‌شكاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.
نه‌جوا قاسم ته‌مه‌نی زیاتر له 52 ساڵ بوه و ئه‌مڕ له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری دوبه‌ی ئیمارات كۆچی دوایی كردوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و میدیاكاره به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
نه‌جوا قاسم له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) له ساڵی 2004وه له‌و كه‌ناڵه ده‌ركه‌وت و به‌شداری كردوه له روماڵكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عیراق، ته‌نانه‌ت له عیراق برینداریش بوه.
پێشتریش بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ له كه‌ناڵی "ئه‌لموسته‌قبه‌ل"ی لوبنانی كاری كردوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانیشی به‌هۆی ئاستیه‌وه وه‌رگرتوه.