نه‌وا
چیتر وڵاتێك نه‌ما به‌ناوی هۆڵه‌ندا-وه، له‌مه‌ودوا ده‌بێت به نێده‌رلاند بانگبكرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا-ی پێش‌و و نێده‌رلاند (نێزه‌رلاند)ی ئێستا، به فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری ناوه كۆنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان بون.
حكومه‌تی وڵاته‌كه داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی و زانكۆ و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان و میدیاكان و ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی كردوه بۆ له‌مه‌ودوا ناوی نێده‌رلاند به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش بڕی 200 هه‌زار یورۆ له‌سه‌ر وڵاته‌كه ده‌كه‌وێت.
نێده‌رلاند به‌مانای (زه‌وییه نزمه‌كان) دێت، كه ئاماژه‌یه بۆ نزمیی خاكی ئه‌و وڵاته له‌ڕووی ده‌ریاوه.
له مێژووی نوێ‌دا هۆڵه‌ندای پێشوو هه‌شته‌م وڵاته، كه ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، پێشتر هه‌ریه‌كه له وڵاتانی مه‌كدۆنیای باكور، ئیسواتینی، میانمار، كه‌مبۆدیا، كۆنگۆی دیموكراتی، به‌نین، بۆركینافاسۆ، ناوه كۆنه‌كانیان گۆڕیوه به‌م ناوانه‌ی ئێستا.
به‌هۆی گه‌ڕه‌كێكی ئه‌مستردامی پایته‌خته‌وه ناوبانگی هۆڵه‌ندا زۆرباش نییه، به‌وپێیه‌ی شوێنی فرۆشتن و بازرگانیكردن بوه به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یانه‌ی شه‌وانه و شوێنی له‌شفرۆشیی لێبوه، بۆیه ناوی هۆڵه‌ندا له زه‌ینی گه‌شتیاران و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌دا باش نه‌بوه، ناچار ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاریان دا بۆ له‌مه‌ودوا "نێده‌رلاند" به‌كاربهێنن.