كوشتنی قاسم سولەیمانی گەیشتە جیهانی وەرزشیش

04/01/2020 وەرزش

نەوا
یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكا هەڵوەشاندنەوەی رێكخستنی كەمپێكی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی راگەیاند، كە بڕیاربو ئەم مانگە لە قەتەر بەڕێوەبچێت.
یەكێتییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیاربو لە رۆژانی 5 تا 25ی ئەم مانگە كەمپێكی راهێنان بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریكا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رێكبخەن، بەڵام بەهۆی پێشهاتەكانی ناوچەكەوە كەمپەكەیان هەڵوەشاندۆتەوە.
كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریكاوە كاردانەوەی زۆر و هەڕەشەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و تەواوی ئەمریكییەكانیش لە عیراق و ناوچەكەدا كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group