هاوسەرەكەی نانسی عەجرەم بە دەمانچە كەسێكی كوشت

05/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
د.فادی هاشم هاوسەری گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی "نانسی عەجرەم" لەناو ماڵەكەیدا كەسێكی كوشتوە، كە بەمەبەستی دزیكردن چوەتە ناو ماڵەكەیانەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی لوبنان زانیاری زیاتریان بڵاوكردوەتەوە و باس لەوەدەكەن، دوای ئەوەی كەسێكی سوری لەدایكبوی ساڵی 1989 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەچێتە ناو ڤێلاكەی نانسی عەجرەمەوە لەناوچەی نیو سوهەیلە كەسرەوان بەمەبەستی دزیكردن، لەگەڵ هاوسەری گۆرانیبێژەكە بەدەمانچە روبەڕوی یەك دەبنەوە، دوای تەقەكردن لە یەكتر، دزەكە دەپێكرێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بەپێی زانیاریەكان، پۆلیسی لوبنانی لە شوێنی روداوەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە و بەدوای سەرەداوەكانی حاڵەتەكەدا دەچن، بەپێی زانیاریەكان، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە كە ڤێلاكە 3 پاسەوانی تایبەتی هەبوەو دزەكە دەمانچەی لەپاسەوانەكانی دەرهێناوەو پاسەوانەكانی دوور خستوەتەوەو چوەتە ژورەوە، بەڵام مێردەكەی نانسی نەیتوانیوە بیوەستێنێت و هەرچەندە قسەی لەگەڵدا كردوە بۆ ئەوەی  بڕوات و پارەی پێشكەش كردوە.
ئەوەش هاتوە، دزەكە بەردەوام بووە لەرۆشتن بەناو ماڵەكەداو بەرەو ئەو ژورە چووە كە نانسی و كچەكانی تێیدا خەوتوون و هەڕەشەی ئەوەی كردوە هەركەس بێتە رێگەی دەیكوژێت و دەمانچەكەی راوەشاندوە، بەڵام مێردەكەی نانسی بۆی نەوەستێنراوەو كاتێك نزیك بوەتەوە لە ژورەكەی نانسی و كچەكانی ناچار بە دەمانچە تەقەی لێكردوەو كوشتویەتی.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group