نه‌وا
به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین رایانگه‌یاندووه، ڤایرۆسێكی سه‌یر و نه‌ناسراویان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان و باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون دژواره.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و ڤایرۆسه چیه، به‌ڵام نیشانه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه بریتین له تا، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان، هه‌وكردنی سییه‌كان، كۆكه و ئازاری قوڕگ و سه‌رئێشه.
ته‌نها له شاری ڤوانی ناوه‌ڕاستی چین 59 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه نه‌خۆشكه‌وتوون و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
له‌و تووشبوانه باری ته‌ندروستی حه‌وت كه‌سیان ناجێگیره، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س به هۆی نه‌خۆشیه نه‌ناسراوه‌كه‌وه نه‌مردووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، كه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه تا ئێستا و دڵنیابوونه‌وه، كه ڤایرۆسه‌كه سارس نییه و نه‌خۆشیه‌كه‌ش جیاوازه له ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
ساڵی 2002 به هۆی ڤایرۆسی سارسه‌وه كه سه‌ره‌تا له چینه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا 774 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ساڵێك دواتر توانرا نه‌خۆشیه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه نه‌ناسراوه‌كه بوون له چین له نێوان 12 بۆ 29 ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه و هه‌ندێكیان له بازاڕی ماسی فرۆشان كاریان كردووه.