ئەكتەری سەرەكی فیلمی جۆكەر بەهۆی خۆپیشاندانێكەوە دەستگیركرا

11/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەكتەری سەرەكی فیلمی جۆكەر بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندان بۆ ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لە پیسبونی كەشوهەوا، لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە دەستگیركرا.
ئەكتەری سەرەكی فیلمی جۆكەر (خواكین فینیكس) و براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلوب بۆ فیلمی جۆكەر، لەگەڵ خانمە ئەكتەر جین فۆندا پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسكار، لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە لە ئەمریكا دەستگیركران.
ئەو ئەكتەرانە لەگەڵ ژمارەیەك هاووڵاتی بەشداری خۆپیشاندانێكیان كردوە بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكی لە پیسبونی كەشوهەوا.
وتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن رایدەگەیەنێت، هەموو ئەوانە بەهۆی نانەوەی پشێوی و دروستكردنی قەرەباڵغی و رێگریكردن لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، دەستگیركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group