ریاڵ مەدرید بۆ 11یەمینجار بوە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا

12/01/2020 وەرزش

نەوا
یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات و بۆ 11یەمینجار نازناوەكەی لە باوەشگرت.
جامی سوپەری ئەمساڵ جیاواز بوو، هەم بە شێوەی نیوەی كۆتایی لە نێوان چوار یانەدا بەڕێوەچو، هەم لە دەرەوەی ئیسپانیا و لە خاكی سعودیەدا بەڕێوەچو.
یاری كۆتایی لەنێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید بە تامی دێربی شاری مەدرید بەڕێوەچو، هەرچەندە تایمی یەكەم و دووەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتاییانهات، بەڵام دواجار ریاڵ مەدرید قسەی خۆی كرد و یارییەكەی لە رێی لێدانی یەكلاكەرەوەی پەنالتی (4 بە 1) بردەوە.
تائێستا بەرشەلۆنە لە لوتكەی براوەكانی جامی سوپەری ئیسپانیدایە بە 13 نازناوەوە، پاشان ریاڵ مەدرید دێت بە 11 نازناو و دواتر دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنا دێت، كە سێ نازناوی هەیە، ئەتلەتیكۆ مەدریدیش تەنها دوو جار نازناوەكەی بەدەستهێناوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group