ئەگوێرۆ ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد

13/01/2020 وەرزش

نەوا
دوای تۆماركردنی هاتریك لەیاریەكەیان بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا، سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینیی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، ژمارەیەكی پێوانەیی نوسییەوە و لەناو یاریزانە بیانیەكانی خولی ئینگلیزی زۆرترین گۆڵی تۆماركردوە.
ئەگوێرۆ لەخولی ئینگلیزی 255 یاری ئەنجامداوە، 177 گۆڵی تۆماركردوە، ئەو یاریزانە 31 ساڵە ژمارە پێوانەییەكەی تێری هێنری فەرەنسی شكاند، كە لە 258 یاری خولی ئینگلیزیدا 175 گۆڵی تۆماركردبو.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بە تۆماركردنی هاتریك لەیاریەكەدا، 12یەمین هاتریكی خۆی لەو خولەدا تۆماركردو بەوەش ژمارەكەی ئالان شیرەری ئینگلیزی بۆ تۆماركردنی هاتریك تێپەڕاند.
ئەگوێرۆ بەهاوبەشی لەگەڵ فرانك لامپارد یاریزانی پێشووی چێڵسی و راهێنەری ئێستای هەمان یانە لە پلەی 4ەمی گۆڵكارانی خولی ئینگلیزی ناسراو بە پریمەرلیگدایە، كە ئالان شیرەر بە 260 گۆڵ لەپێشەنگی گۆڵكارانی ئەو خولەدایە.
یانەی مانچستەر سیتی لە گەڕی 22ی خولی ئینگلیزی بوە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا و بە 6 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك یاریەكەی لە خاوەن یاریگا بردەوە، كە 3 گۆڵی ئەگوێرۆ تۆماری كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group