نه‌وا
له‌پاش كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی پێكهێنرا تا له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا تاووتوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكرێت و له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا په‌سند بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وت "له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا رێنمایی ده‌ركرا بۆ ده‌ستبه‌كاربونمان و یه‌كێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ممان بوو له كۆنگره‌دا ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌وی ناوحۆمان په‌سند كرد، به‌ڵام ئه‌م په‌یڕه‌وه پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه، له‌به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره‌دا كاتێكی زۆرمان له‌به‌رده‌ست نه‌بو به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی له‌وێ تاووتوێی بكه‌ین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌وه‌كه تاووتوێ بكرێت و دوای پێداچونه‌وه هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 10 رۆژ دیاریكراوه دوای ئه‌و واده‌یه په‌یڕه‌وه‌كه ده‌هێنینه‌وه بۆ كۆبونه‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده‌كان ده‌ده‌ین".
وتیشی "پاش ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه په‌سند ده‌كرێت، ئه‌وكات ده‌ستبه جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین، چونكه ده‌ستبه‌كاربونمان په‌یوه‌سته به‌هه‌مواركردنه‌وه و په‌سندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كۆنگره پێی‌داوین ده‌توانین پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی بكه‌ین ئه‌وه‌ی پێویسته و گۆڕانكاریه‌كان له‌ناو په‌یڕه‌و ده‌چه‌سپێنین".
هه‌روه‌ها فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆبونه‌وه‌ی داهاتو پێده‌چێت بكه‌وێته 25ی ئه‌م مانگه‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌سته به‌نده، پرۆژه‌كه ده‌برێته‌وه ناو كۆبونه‌وه‌ی داهاتو تا ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشیان له‌به‌رده‌مدایه، لیژنه‌كه‌ش له 20 كه‌س پێكهاتوه بۆ ئه‌و كارانه‌ی له‌م واده‌یه‌دا پێیان سپێردراوه به‌پێی بۆچونی جیاواز كارده‌كرێت و پاشان یه‌كێك له‌و بۆچونانه په‌سندده‌كرێت.