وه‌زیری بازرگانی: ساڵی رابردوو 98 كارگه‌ له‌ هه‌رێم دروست كراون

14/01/2020

نه‌وا
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگه‌یاند، ساڵی رابردو له‌ هه‌رێمی كوردستان 98 كارگه‌ دروستكراوه‌ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌لی كار بۆ دو هه‌زار و 500 كه‌س ره‌خسێنراوه‌.
كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم  له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی "په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، "ساڵی رابردودا 98 كارگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه‌ كه‌ به‌هاكه‌یان گه‌یشتوه‌ته‌ 142 ملیۆن دۆلار و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌لی كار بۆ زیاتر بۆ دو هه‌زار و 500 كه‌س دابینكراوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ كوردستاندا".
به‌ وته‌ی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، ئه‌گه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێم پێشكه‌وتو بێت، ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌ك هاوكاری خه‌ڵك بكات كه‌ بارگرانیی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group