پنتاگۆن: هیچ پلانێكمان نییە بۆ جێهێشتنی عێراق

17/01/2020 عێراق

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هیچ پلانێك نیە كە سوپای وڵاتەكەی عیراق جێبهێڵێت. 
جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێشتا واشنتن لەگەڵ بەغدا لە راوێژ و گفتوگۆدایە سەبارەت بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق. 
جەختیشی كردەوە لەكاتی ئێستادا سوپای ئەمریكا هیچ پلانێكی بۆ جێهێشتنی عیراق نیە و ئەوەی لە ئێستادا هەیە تەنها راگۆڕینەوە و گفوگۆیە لە نێوان واشنتۆن و بەغدا.
دوابەدوای كردنە ئامانجی بنكەكانی حەشدی شەعبی و دواتر كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمریكاوە، پرسی كردنەدەرەوەی هێزە بیانیەكان بەتایبەتی ئەمریكا لە عێراق هاتە بەر باس رۆژی 5 ی كانونی دووەم پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا بە بێ ئامادەبوونی كورد و سونە دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكاندا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group