نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كوژراو گرژیه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیادى كرد، عه‌لى خامنه‌یى چه‌ندینجار هێرشى كرده‌سه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا، له‌وه‌ڵامیشدا ترامپ تویتێكی كردوه و نوسیویه‌تى "ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت رێبه‌رى باڵاى ئێران، كه له‌م دواییانه‌دا زۆر گه‌وره نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاست نزم باسی ئه‌مریكا و وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات".
نوسیویشیه‌تى "ئابوریه‌كه‌یان به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات و خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌ناڵێنن، بۆیه پێویسته زۆر وریابێت له وشه‌كانى".
دۆناڵد ترامپ له‌تویتێكى تردا داواى له سه‌ركرده‌كانى ئێرانیش كردوه واز له تیرۆر بهێنن و جارێكى تر وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه به ده‌وڵه‌تێكى مه‌زن.