ئەمریكا داوای چونەدەرەوەی هێزە بیانییەكانی ناو لیبیا دەكات

18/01/2020 جیهان

نەوا
ئەمریكا پێشنیاردەكات، بۆ كۆتاییهاتنی گرژییەكانی لیبیا، شەڕ رابگیرێت و تەواوی هێزە بیانییەكانیش لەو وڵاتە بچنەدەرەوە.
بڕیارە سبەینێ لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا كۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی لیبیاوە بەڕێوەبچێت، كە لەلایەن غەسان سەلامە نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بۆ لیبیا داوای ئەنجامدانی كراوە.
لەوبارەیەوە كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لەكاتی بەشدارییكردنی لە كۆنفرانسەكەدا سێ خاڵی سەرەكی وەكو چارەسەر بۆ دۆخی لیبیا دەخاتەڕو، ئەوانیش بریتین لە، راگرتنی شەڕی نێوان لایەنە لیبییەكان، چونەدەرەوەی هێزە دەرەكییەكان لەو وڵاتە، گەڕانەوەی پرۆسەی سیاسیی لیبیا بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەوڵەكانی واشنتۆنی دووپاتكردبۆوە بۆ وەستاندنی شەڕ و پێكدادانەكان لە لیبیا و هەنگاونان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی و هێنانەئارای ئاشتی لەو وڵاتەدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group