نه‌وا- رۆژیار سیروان- سلێمانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یاسای چاكسازیی له موچه و خانه‌نشینی به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوده‌بات بۆ چاكسازیی له خه‌رجییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكسازیی كردن له داهات به گرنگتر ده‌زانێت.
دوای كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،كه له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسی عێراق كرا و به‌پێویست زانرا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ دابنرێت بۆ حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكات.
سه‌باره‌ت به پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، رایگه‌یاند: پێیانباشه ئه‌و هێزه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاتوه‌ته كایه‌وه بمێنێته‌وه، چونكه هێشتا مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان ماوه.
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازیی له موچه و خانه‌نشینی، ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن رایگه‌یاند: "به‌شداریی كردنی گۆڕان له حكومه‌ت له‌پێناو چاكسازییه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێستا نراوه به‌شێكه له چه‌ندین هه‌نگاو، گرنگترین چاكسازی له داهاته، فراكسیۆنی گۆڕانیش سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بۆیه پێویسته له ده‌ره‌نجامی چاكازیی هه‌لی كار بڕه‌خسێنرێت و خزمه‌تگوزاریی باشتر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت چاكسازیی به خێرایی بكرێت".