نه‌وا
به‌هۆی مه‌ترسی هاككردنه‌وه، ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى هۆشدارى ده‌داته ده‌زگا و دامه‌زراوه حكومى و ئه‌هلییه‌كانى عیراق له به‌كارهێنانى ویندۆزى 7، كه له چه‌ند رۆژى رابردودا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت راگرتنی پشتگیریكردنی ئه‌و سیستمه‌ی ئاشكراكرد.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له رۆژی 22ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2009وه سیستمى ویندۆزى 7ى بڵاوكرده‌وه و پشتگیرى و نوێكردنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له 14ى كانونى یه‌كه‌مى 2020 پشتگیریكردنى ئه‌و سیستمه‌ى راگرت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، راگرتنى پشتگیریكردنى واتاى ئه‌وه‌یه نوێكردنه‌وه‌ى ئاسایشى سیستمه‌كه، كه هاوكاره له پاراستنى زانیارى و داتاكانى به‌كارهێنه‌ر چیتر به‌رده‌ست نابێت، هه‌روه‌ها هیچ هاوكارییه‌كى ته‌كنیكى بۆ ئامێره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه نامێنێت، هه‌رچه‌نده به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دواى راگرتنى پشتگیریه‌كانیش له‌سه‌ر به‌كارهێنانى سیستمه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام زیاتر مه‌ترسى ئه‌منى و توشبون به‌ڤایرۆسى له‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى باسى له‌وه‌شكردوه، پێویسته به‌كارهێنه‌ر واز له‌سیستمى ویندۆزى 7 بهێنێت و تازه‌ترین سیستمى كۆمپانیاكه به‌كاربهێنێت، كه ویندۆزى 10یه، چونكه به‌رده‌وام پشتگیرى ده‌كرێت و نوێكردنه‌وه‌ى بۆ دێت، هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ویندۆزى 7 به‌كاربهێنن ته‌نها یه‌ك رێگه‌یان هه‌یه ئه‌ویش كڕینى تایبه‌تمه‌ندى ESUه (درێژكردنه‌وه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى سیكوریتى) بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئاسایشى سیستمه‌كه‌ى نوێبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه‌ش كێشه‌ى ئه‌وه‌یه، كه ساڵ به‌ساڵ تێچوه‌كه‌ى زیاد ده‌كات.