نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئاماژه به‌وه كراوه، كه له‌م ساڵدا كۆنگره ده‌به‌ستن.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئاماژه به چوار خاڵی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه كردووه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان، تاووتوێكردنی بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێیوایه "دوور بوو له‌و بنه‌ما و پره‌نسیپه سه‌ره‌كییانه‌ی دوای رووخانی رژێم له ساڵی2003 ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنیات نراوه كه ئه‌ویش شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن بوه له حوكمرانی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی و به‌شداری هه‌مووان له بریاره چاره‌نوس سازه‌كان". وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌وه‌ری دووه‌م باس له‌وه كراوه، كه رێگه‌نه‌درێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی وڵاتان و هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا چڕبكرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسه‌كه دووپات كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پرسی به به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ه‌مینی پارتی دیموكراتی كوردستان تاووتوێ كراوه و تێیدا هاتووه: بڕیاردراوه له ساڵی 2020 كۆنگره ئه‌نجام بدرێت و ده‌سه‌ڵاتی پێویست دراوه به مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه هه‌نگاو و رێكاره په‌یڕه‌ویه‌كان ده‌ست پێ بكات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز سه‌رۆك مسعود بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان له 18/1/2020 ئه‌نجام درا كه چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی سیاسی و رێكخستنی حزبی گفتوگۆیان له باره‌وه كرا‌و بریاری پێویستیان بۆ وه‌رگیرا.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: رووداوه گرنگه‌كانی ساڵی 2019 و سه‌ره‌تای ساڵی 2020 كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی كرد گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، گرنگی كار تێكردنه‌كانیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابوری و په‌یوه‌ندیه‌كان كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی ده‌ره‌وه له ئاكامی ئه‌و كردار‌و په‌رچه كردارانه‌ی روویان دا‌و هه‌روه‌ها بریارو راسپارده‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوو به دوور بوو له‌و بنه‌ماو پره‌نسیپه سه‌ره‌كییانه‌ی دوای رووخانی رژێم له ساڵی2003 ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنیات نراوه كه ئه‌ویش شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن بوه له حوكمرانی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی و به‌شداری هه‌مووان له بریاره چاره‌نوس سازه‌كان.
ته‌وه‌ری دووه‌م: باس له‌و نیگه‌رانی و مه‌ترسیانه كرا كه له‌سه‌ر عێراق هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی و كردنی عێراق به ساحه‌ی تصفیه‌ی حساباتی وڵاتانی هه‌رێم و جیهانی... بارودۆخی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گیروگرفته ناوخۆیه‌ی چ له رووی حوكمرانی و ئابوری و دیبلۆماسی و چ له رووی گرژی و ناته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵات و چ له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكی باشور كه ماوه‌ی سێ مانگه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌و خه‌ریكه خه‌ڵكی عێراق باجی خیلافات و هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌رای مانه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئیرهاب كه تاكو ئێستا داعش كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یه له سه‌قامگیری و دابین كردنی ئه‌منیه‌ت ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی باری ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق له ئاستێك دا نییه به‌رگه‌ی قه‌یرانی زیاتر بگرێت. به‌تایبه‌تی كه رێژه‌ی بێكاری به‌رز بووه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه زیاتر له 30% خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشور له خوار هێڵی هه‌ژاریدان. كۆبوونه‌وه رای وابوو كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێته گه‌ڕ تا عێراق نه‌بێته به‌شێك له‌و كێشه هه‌رێمی و جیهانیانه، بۆیه پێویسته هه‌ر بریارو راسپارده‌و یاسایه‌ك كه ده‌ردچن له ئاستی خواست و ویست و به‌رژه‌وه‌ندی كۆی هاوڵاتیانی عێراقی دا بێت و له تاكڕه‌وی به دووربن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ته‌وه‌ری سێ یه‌م: كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ هه‌وڵ كۆششه‌كانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی یاسایی ده‌كات له راستای چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان له‌وبوارانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ هێنانه دی خواستی هاوڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابین كردنی ئاسووده‌یی، هه‌ر وه‌كو له به‌رنامه‌ی پارتیمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێكراوه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: له‌به‌ر پێویستی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆرانكاریه زۆر‌و خێراییه‌كان له‌ناوخۆو ده‌وروبه‌رو زیاتر گوڕوتین به‌خشین به ئۆرگانه‌كان هه‌روه‌ها به گوێره په‌یڕه‌وی ناوخۆ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بریاری دا له ساڵی2020 كۆنگره ئه‌نجام بدرێت و ده‌سه‌ڵاتی پێویستی دا به مه‌كته‌بی سیاسی هه‌نگاو و رێكاره په‌یڕه‌ویه‌كان ده‌ست پێ بكات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
18/1/2020"