ئەردۆغان هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

18/01/2020 جیهان

نەوا
سەرۆك كۆماری توركیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا و دەڵێت: ئەگەر حكوومەتی نیشتمانی لیبیا بڕووخێت، رێكخراوە توندڕەوەكان ئەوروپا دەكەنە ئامانج.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی وتارێكدا لە گۆڤاری پۆلیتیكۆ نوسیویەتی:  "ئەگەر حكوومەتە دانپیانراوەكەی لیبیا بڕووخێت، ئەوروپا رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشە و هەڕەشە دەبێتەوە".
رونیشیكردۆتەوە، رێكخراوەكانی داعش و قاعیدە كە لە رووی سەربازییەوە شكستیان هێناوە، خاكی ئەوروپا بە زەوییەكی بەپیت بۆ هەستانەوە و سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانیان دەبینن".
ئەردۆغان جەختیشی كردۆتەوە، لەوەی كە  بەبێ توركیا ئەستەمە قەیرانی لیبیا چارەسەر بكرێت.
لە ئێستادا حكومەتی لیبیا كە دانپیانانی نێودەوڵەتی هەیە و توركیاش پشتیوانی دەكات، لە شەڕدایە لەگەڵ سوپای نیشتمانی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر، كە لە لایەن چەندین وڵاتی عەرەبی و رۆژئاواییەوە پشتیوانی دەكرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group