وردەكاری رێكخستنەوەی پاسەوانی بەرپرسانی دەخرێتەڕوو

18/01/2020

نەوا
ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆی ‌پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پاسەوانی بارەگا و بەرپرسان لە هەرێمی كوردستان ڕێك دەخرێت و بەپێی یاسا پاسەوان بۆ هەر شوێن و بەرپرسێك دیاری دەكرێت و وەزارەتی ناوخۆش ڕێنماییی تازە دەردەكات.
سەعید هەركی پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، "وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی یەكەی پاسەوانیی هەرێمی كوردستانەوە پاسەوانی حكوومی و بەرپرسان ڕێكدەخاتەوە و ئەو یەكەیە هەموو پاسەوانەكانیان بۆ دیاری دەكات و چیتر بەرپرسان 10 پاسەوان و فەوجێكیان نامینێت و بەپێی ڕێنمایی هەموو بەرپرس و بارەگایەك پاسەوانی بۆ دیاری دەكرێت، چونكە پێشتر خۆیان پاسەوانیان بۆ خۆیان دیاری دەكرد، بەڵام لەمەودووا بەپێی یاسا بەرپرس پاسەوانی بۆ دیاری دەكات، ئەویش لە ڕێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە."
سەعید هەركی وتیشی: "بەرپرس هەبووە زیاتر لە100 پاسەوانی هەبووە و 50یان كاریان كردووە و50شیان بندیوار بوون، بۆیە تەنها ئەو پاسەوانانەیان بۆ دیاری دەكەن كە بەكردەوە پاسەوانی دەكەن و به ‌هیچ شێوەك بندیوار نامێنێت."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group