گەنجێك گێچەڵی سێكسی بە 70 كچ دەكات و پۆلیسیش دەستگیری دەكات

19/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
گەنجێكی لوبنانی گێچەڵی سێكسی بە 70 كچ دەكات و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردون و خۆی وەك فۆتۆگرافەری نمایشی جلوبەرگ لە ئوسترالیا ناساندوە، بەڵام پۆلیس فریادەكەوێت و دەستگیری دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆیی لوبنان بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی سكاڵایان بەدەستگەیشتوە، كە كەسێكی نەناسراو گێچەڵی سێكسی بەژمارەیەكی زۆر كچ كردوە لەرێگەی هەڕەشەكردن بە بڵاوكردنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی ئەو كچانە، دوای گەڕان و لێكۆڵینەوە توانرا ئەو گەنجە دەستگیربكرێت، كە لەدایكبوی ساڵی 1988ە.
هەروەها دانی ناوە بەوەدا، كە چەندین ئەكاونتی هاككردوە و ژمارەیەكیش ئەكاونتی ساختەی هەیە بۆ قسەكردن لەگەڵ كچان و هەڵخەڵەتاندنیان و فێڵكردن بەوەی گوایە لەبواری وێنەگرتنی نمایشكارانی جلوبەرگدا كاردەكات و داوای ناردنی وێنەی لێكردون بۆئەوەی دواتر گێچەڵی سێكسییان پێبكات، دواتریش هەڕەشەی ئەوەی لێكردون ئەگەر وێنە و ڤیدیۆی زیاتر نەنێرن ئەوا بڵاویاندەكاتەوە.
دەزگاكانی راگەیاندنی لوبنان ئەوەشیان بڵاوكردوەتەوە، بەپێی زانیاریەكان ئەو كوڕە گێچەڵی سێكسی بەزیاتر لە 70 كچ كردوە، دواتر خۆی لێكردون بە پیاوی ئەمنی و پێی وتون هاوكارییان لەگەڵ دەكات ئەوەش لەپێناو ئەوەی پەیوەندی سێكسییان لەگەڵدا ببەستێت، دوای دەستگیركردنیشی لەمۆبایلەكەیدا وێنەو ڤیدیۆی سێكسی زیاتر لە 70 كچی پێبوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group