موشەكبارانەكەی یەمەن كوژرانی 70 سەربازی لێكەوتوەتەوە

19/01/2020 جیهان

نەوا
سەرچاوەیەك لە سوپای یەمەن رایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی حووسییەكان بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆسەر سەربازگەیەكی سوپا لە پارێزگای مەئرەبی ناوەڕاستی یەمەن، 70 سەرباز كوژراون.
سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هەر بەهۆی هێرشەكەوە، ژمارەیەكی زۆر سەرباز برینداربوون.
لای خۆیەوە سەرۆكی یەمەن، عەبد رەبە مەنسور هادی سەبارەت بە هێرشەكە وتی: "ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەوە دەردەخات كە میلیشیاكانی حوسیی خواستیان بۆ ئاشتی نییە لە یەمەندا".
پێشتر سەرچاوەیەك لە سوپای یەمەن رایگەیاندبوو حوسییەكان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردوەتەوەسەر بەشی پێشوازیكردن لە سەربازانی نوێ لە لیوای چواری خۆرئاوا لە پارێزگای مەئرەب.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group