نه‌وا
په‌رله‌مانی كوردستان تیمێكی كاتی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتی له زیندانی ئاسایشی هه‌ولێردا پێكده‌هێنێت.
باڵانبۆ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتییه، له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا، پێكهێنانی ئه‌و تیمه كاتییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، كه له هه‌ریه‌كه له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی "پێشمه‌رگه، ئاسایشی و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان" پێكده‌هێنرێت.
باڵانبۆ محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، ئه‌و روداوه نائارامییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دروستكردوه، به‌وه‌ی ئیشیان پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانه، یان ئیشیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه حاڵه‌تی شڵه‌ژان و تۆقاندنه‌وه؟
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی باسی له هه‌ڵوێستی فراكسیۆن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كرد و وتی "ده‌یانه‌وێت له‌م رووداوه‌دا یاسا سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام من ده‌ڵێم له‌م كه‌یسه‌دا یاسا سه‌روه‌ر نییه".
باڵانبۆ محه‌مه‌د له‌كۆتاییدا ئومێدی هه‌بوو كاره‌كان رێچكه‌ی یاسایی خۆیان بگرن و بتوانن ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه بۆ خه‌ڵكی كوردستان رونبكه‌نه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاونیشتمانییه‌ك له زیندانی ئاسایش بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "ئه‌و هاونیشتمانییه له‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه و له‌ناو زیندان خۆی هه‌ڵواسیوه و خۆی خنكاندوه". به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی گومان له هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.