نه‌وا
پۆلیسی سلێمانی هۆشداریده‌داته هاوڵاتیان له‌كاتی گه‌مركردندا ئه‌گه‌ری دزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌یه‌و ئاشكراشیده‌كات، "ساڵی رابردو 10 حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌رادیۆی هاتوچۆی رایگه‌یاندوه، "ساڵی رابردو له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌لپه‌رسته‌وه جامی چه‌ندین ئۆتۆمبێل شكێندراوه‌و پاره و كه‌لوپه‌لی تێدا دزراوه".
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداری له‌دزینی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌رگای ماڵی هاوڵاتیان ده‌دات و ده‌ڵێت: "داواده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیان و شۆفێران له‌م وه‌رزه‌دا كه سه‌رمایه به‌مه‌به‌ستی گه‌رمكردن، ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌به‌رده‌رگا به‌جێنه‌هێڵن بۆئه‌وه‌ی نه‌دزرێت."
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رونیكرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵی رابردوی شاری سلیمانی له‌لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه برابون كه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان دۆزرانه‌وه‌و له‌دزه‌كان سه‌ندرانه‌وه، بانده تاوانكاریه‌كانیش به‌سزای یاسای خۆیان گه‌یشتن.