نه‌وا
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه له وڵاتى ئێمه گه‌نده‌ڵى، كاركردن به مه‌زاج و ئیستغلالكردن هه‌یه". له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئاشكرایده‌كات، "پێده‌چێت له یه‌ك دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق یه‌كلایى ببێته‌وه".
لە بەرنامەی "پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی" كە بە سپۆنسەری رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان- لەلایەن رادیۆ نەواوە پێشكەش دەكرێت، به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به پێویستیزانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بدرێت به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و وتیشى: "ماوه‌ى 4 ساڵه هیچ بودجه‌یه‌ك نه‌هاتۆته ئه‌نجومه‌نى پارێزگا".
له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكومییه‌كان وتى: "هه‌ندێ به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌ن چۆنه، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌گرنگى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌مبكاته‌وه".
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راشیگه‌یاند، "به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى كوردستان بۆ هه‌موان، لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن 520 یاداشتیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى به‌رزكردۆته‌وه و كار له‌سه‌ر 150ى نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ پارێزگا نێردراوه و له‌وه‌ش نیوه‌ى هاتۆته‌وه، له‌م نیوه‌یه‌ش نیوه‌ى جێبه‌جێ كراوه".
ره‌خنه‌شى له ئیداره‌ى سلێمانى گرت و و وتى: "وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى ئه‌و یاداشتانه په‌یوه‌ندى به كه‌مى بودجه و مه‌زاجه‌وه هه‌یه و به‌داخه‌وه له وڵاتى ئێمه گه‌نده‌ڵى، كاركردن به مه‌زاج و ئیستغلالكردن هه‌یه".
هه‌روه‌ها شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌میانی به‌رنامه‌كه، ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، كه تا ئێستا بارودۆخى عیراق ئاڵۆزه و ئاسۆى چاره‌سه‌ر روون نییه و خۆپیشاندان و ناكۆكى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى نوێى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه.
وتیشى: "پێده‌چێت له یه‌ك دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایى ببێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ى جێى ره‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بێت بۆئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌نگى پێبده‌ن".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌گه‌رچى چاره‌سه‌ر ئاسان نییه، به‌ڵام لاى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆته قه‌ناعه‌ت".