نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان داواده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی جدی بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی له رۆژانی رابردوو له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان یه‌خته‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت، هه‌روه‌ك داوای چاكسازی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاریش ده‌كات بۆ گه‌نجان.
له‌باره‌ی ژێر ئاو كه‌وتنی یه‌ختێك له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان و خنكانی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد له هه‌فته‌ی رابردوو، رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته و هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكات مه‌به‌ستم كۆچكردنه هه‌رچه‌نده كۆچكردن و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی دیكه دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و به‌دواداچوونه خنكانی كۆچه‌رانه كه به‌داخه‌وه یه‌كجارو دووجار نییه‌و له رابردوو چه‌ندین هاووڵاتی كورد له ئاوه‌كانی ئیجه خنكان و هه‌ندێكیان ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووینه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان پرسی پێش ئه‌م رووداوه بوون به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ش كرا‌و داوامانكرد هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم كاری جدی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كۆچه‌رانه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: "وه‌كو لیژنه‌كمان پێمان وایه هه‌رچه‌ند دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت و یاسای چاكسازی هه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردا پرسی كۆچكردنیش كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه چاكسازی هه‌م بنه‌مای دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته‌ده‌كات و ده‌رفه‌تی كاریش زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی دیكه ناتوانێت به‌ر له كۆچكردن بگرێت".