ڤایرۆسە نوێیەكەی چین گەیشتە كۆریای باشوریش

20/01/2020 جیهان

نەوا
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی كۆریای باشور ئاشكرایكرد، ڤایرۆسە نوێیەكەی چین گەیشتوەتە كۆریای باشور و یەكەم حاڵەتی توشبون تۆماركراوە.
ئاژانسەكە بڵاویكردوەتەوە، ئەو ڤایرۆسە نوێیەی ماوەیەكە لە چین بڵاوبوەتەوە، گەیشتوەتە كۆریای باشور و كەسێك توشی بوە، كە دەبێتەهۆی هەوكردنی سییەكان.
ڤایرۆسە نوێیەكە، كە بە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناودەبرێت، ماوەیەكە لە چین بڵاوبوەتەوەو دواتریش ژاپۆنی گرتەوە، تائێستا لە چین 139 كەسی توشكردوە و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
پێشتریش رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا بە سەرجەم نەخۆشخانەكانی جیهان لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری وڵاتاندا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group