نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی ساڵی 2019ی بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات، 191 ملیۆن دینار داهاتی هه‌بوه و 13 هه‌زار و 988 مۆڵه‌تی كاركردنیشی داوه.
د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر وتی "ساڵی رابردوا له پارێزگای سلێمانی 803 مۆڵه‌ت، له هه‌ولێر 416 مۆڵه‌ت، له دهۆك 101 مۆڵه‌ت، له ئیداره‌ی راپه‌ڕین 70 مۆڵه‌ت و له ئیداره‌ی گه‌رمیان 8 مۆڵه‌ت دراونه‌ته كارگه‌و پڕۆژه‌كان، كه كۆی گشتی هه‌زارو 398 مۆڵه‌ت بوه، هه‌روه‌ها له هه‌ولێر 4 پرۆژه و له سلێمانی 5 پڕۆژه و له دهۆك 3 پرۆژه و له راپه‌ڕین 3 پرۆژه مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه".
له‌باره‌ی سكاڵا‌و دۆسیه‌كانی دادگاش وتى "له هه‌ولێر 33 سكاڵا، سلێمانی 190 سكاڵا، دهۆك 13 سكاڵا، گه‌رمیان یه‌ك سكاڵا و راپه‌ڕین 16 سكاڵایان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان تۆماركردوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه له هه‌ولێر 41 ملیۆن دینار و له سلێمانی 51 ملیۆن دینار و له دهۆك 99 ملیۆن دینار وه‌ك سزادان له خاوه‌ن پرۆژه‌كان وه‌رگیراون".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، به‌شێكی دیكه‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌یان هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیارییه، كه له سلێمانی 27 هه‌ڵمه‌ت، هه‌ولێر 141 هه‌ڵمه‌ت، دهۆك 321 هه‌ڵمه‌ت، راپه‌ڕین 88 هه‌ڵمه‌ت و فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن 362 هه‌ڵمه‌ت و گه‌رمیان 134 هه‌ڵمه‌تی هۆشیارییان راگه‌یاندوه.
له‌باره‌ی به‌دواداچوونی پڕۆه‌كانیش رونیكرده‌وه، له سلێمانی به‌دواداچون بۆ هه‌زار و 815 پڕۆژه، له هه‌ولێر بۆ 283 پرۆژه، له دهۆك بۆ 892 پرۆژه، له ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ 133 پڕۆژه، له گه‌رمیان بۆ 30 پڕۆژه كراوه، له به‌رامبه‌ردا له سلێمانی پشكنین بۆ 13 هه‌زار و 173 پرۆژه و له هه‌ولێر بۆ 4 هه‌زارو 720 پرۆژه و له دهۆك 12 هه‌زار و 896 پرۆژه كراوه".
له‌باره‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم رونیكرده‌وه، زۆرێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن ناتوانن 25%ی سه‌وزایی له پرۆژه‌كاندا جێبه‌جێبكه‌ن، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كان ئه‌و قه‌ره‌بوه‌یان پێده‌كرێته‌وه. له‌سه‌رانسه‌ری كوردستانیشدا 12% تا 13% رێژه‌ی سه‌وزاییه، به‌ڵام له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازن، بۆ نمونه له گه‌رمیان 3%یه و له دهۆك 17%ی سه‌وزاییه.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی ژینگه‌ش، كه له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت، وتى "به‌پێی یاسای ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه له شۆفێران وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ئێمه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئێستاش ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت 20%ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و 80%ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گێڕدرێته‌وه".
له‌باره‌ی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری باسی له‌وه‌كرد، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاردراوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان رێگه‌ی كاركردنیان پێ بدرێت، به‌ڵام ده‌بێت مه‌رجه دارایی و ژینگه‌ییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی خاكی هه‌رێم و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی له‌ڕووی ژینگه‌وه، د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت "بۆردومانی ناوچه سنوریه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه كاریگه‌ری ژینگه‌یی نه‌رێنی هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه روماڵێكی ئه‌و زیانانه بكه‌ین".
له‌باره‌ی په‌یكه‌ری ده‌سته‌كه‌شیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ساڵی 2010وه به‌پێی یاسای تایبه‌ت دامه‌زراون، به‌ڵام په‌یكه‌ری ده‌ستكه‌یان وه‌ك پێویست نییه، چونكه 4%ی فه‌رمانبه‌رانیان ده‌رچوی ژینگه‌یین و 7%ی فه‌رمانبه‌رانیان نه‌خوێنده‌وارن، 40%یشیان بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییان هه‌یه.