نه‌وا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاماری 15 ساڵی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له ساڵی 2004 بۆ 2020، مۆڵه‌تیان به 327 پرۆژه داوه.
رۆژی دووشه‌ممه له پرێس كۆنفرانسێكدا، ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی جه‌نگی دژبه داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه ماوه‌ی ساڵانی 2015- 2019 ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراوه به پرۆژه‌كان كه‌می كردوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕی سه‌رمایه‌ی كۆی پرۆژه‌كان بریتیبوه له 23 ملیار و 94 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و پڕۆژانه مۆڵه‌تی 37 پڕۆژه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان دراونه‌ته‌وه به كه‌سانی دیكه. وتیشی "له‌ئێستادا 290 پرۆژه كاریان تێدا ده‌كرێت و له‌سه‌دا 60ی ئه‌و كه‌رتانه‌ش كه مۆڵه‌تیان پێدراوه، له كه‌رتی پیشه‌سازی بوه".