نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌بێت.
زێدان برادۆستی په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه: "له‌نێو پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه له دوای كه‌وتنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ش دوای خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی یاسای چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتی: "له سه‌ره‌تادا فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رچووانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه و به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كان و هه‌بوونی پاره ژماره‌یان دیاری ده‌كرێت."
زێدان برادۆستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "هێشتا یاسای چاكسازی نه‌كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن تا ژماره و كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام دڵنیام ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن ده‌ست پێ ده‌كات."