نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر مزگه‌وتی بنكه‌یه‌كی مه‌شقی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن كوژران گه‌یشته 116 كه‌س.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن له‌و هێرشه‌دا 147 كه‌س برینداربوون و به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌شیان خستوه‌ته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی حوسی.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناوبردووه و باسی له‌وه‌كردووه، هێرشی له‌و جۆره چانسی گه‌یشتنی به ریچگه چاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن لاواز ده‌كات.
تا ئێستا حوسیه‌كان ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه كرایه سه‌ر مزگه‌وتی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن له مه‌ئرب.
هێرشه‌كه رۆژێك دوای ئه‌وه بوو كه هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی یه‌مه‌ن هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حوسیه‌كان له نزیك شاری سه‌نعا ئه‌نجام دابوو.