نه‌وا
به‌وته‌ی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی گۆڕانكاری ده‌دات له لیستی دامه‌زرێنراوانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكدا، ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زاییه‌كانی ده‌رچوانی توركمان و كورد.
په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك، 8ی كانونی دوه‌می 2020 ناوی دامه‌زرێنراوانی بڵاوكرده‌وه، كه ناڕه‌زایی زۆری ده‌رچوان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و توركمانی لێكه‌وتۆته‌وه، به پرۆسه‌یه‌كی "نادادپه‌روه‌ر" و له قازانجی ته‌نیا پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه‌دا ناویان برد، به‌وهۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌كه راگیرا.
له‌و باره‌وه عومه‌ر قادر، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به سایتی (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاندووه، "گۆڕانكاری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ده‌كرێت له دامه‌زراندنه‌كه‌دا و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه گۆڕانكارییانه‌ین" به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرابكات.
رۆژی شه‌ممه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دواخستنی خۆپیشاندانێكی راگه‌یاند، كه بڕیاربوو دژی دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ داواكاری به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر.