نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دوو یوتێرنی شه‌قامه‌كه داخران، باس له‌وه‌شده‌كات، "بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌كه‌یان شۆفێران ده‌توانن لاینه‌كانی پردی ده‌باشان و كۆبانێ به‌كاربهێنن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، باسی له‌وه‌كردووه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه 20/1/2020 كاره‌كانی لاینی به‌رزه‌پردی ده‌باشان كه سایدی مه‌جیدبه‌گ به‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ده‌به‌ستێته‌وه به‌كۆتا هاتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌ردوو یوتێرنی به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی و گاردن ستی له شه‌قامه‌كه داخراون، شۆفێران ده‌توانن لاینه‌كانی پردی ده‌باشان و كۆبانێ به‌كاربهێنن، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ڕۆیشتنیان له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود.