كۆریای باشور به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كات

20/01/2020

نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد، كۆریای باشوور به‌ 300 هه‌زار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌شی ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كات. 
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆریای باشوور له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ "چۆی كوانگ جین"، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌شێك له‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ی سیئول، كه‌لوپه‌لی زستانه‌ ده‌بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group