نه‌وا
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق 4 خۆپیشانده‌ر و دوو پۆلیس كوژراون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه سێ خۆپیشانده‌ر له به‌غدا كه دوانیان به هۆی فیشه‌ك و یه‌كێكیان به هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبی فرمێسكڕێژه‌وه گه‌یه‌نرابوونه نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌ه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له كه‌ربه‌لاش خۆپیشانده‌رێك كوژراوه.
هاوكات له به‌سڕه‌ش شۆفێرێك، كه كه‌وتبوه نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانه‌وه، تووشی شڵه‌ژان بووه و له كاتی هه‌وڵدان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنه‌دوو پۆلیسی كردوه به ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه و هه‌ر دووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی به‌غداش رایگه‌یاندووه له كاتی كردنه‌وه‌ی رێگا و پرده‌كانی شاره‌كه‌دا 14 پۆلیس برینداربوون وو میدیا عێراقیه‌كانیش باس له برینداربوونی زیاتر له 60 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا و ده‌یانی تر له پارێزگاكانی تر ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پاره‌وه خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق ده‌ستیان پێكردووه و به هۆیه‌وه نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژراون و زیاتر له 17 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.