نه‌وا
كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق پشتڕاستكرده‌وه له‌میانی به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانیی داڤۆس.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆشكی سپی به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی دۆناڵد ترامپ-ی له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی، ترامپ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سیمۆنێتا سۆماروگا سه‌رۆكی سویسرا و عیمران خان سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان كۆده‌بێته‌وه.
پێشتریش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانیی داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابوریی داڤۆس له سویسرا ده‌ستپێبكات، له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌یان سه‌ركرده، گه‌وره بازرگان و چالاكوان به‌شداریده‌كه‌ن.