په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى كوده‌تاى په‌رله‌مانى ده‌كات

23/01/2020 عێراق

نه‌وا
كازم سه‌یادى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڕه‌شه‌ى كوده‌تاى په‌رله‌مانى ده‌كات و ده‌ڵێت "پێكهاته‌ى شیعه‌ ده‌توانێت به‌ته‌نها وڵات ببات به‌ڕێوه‌".
كۆبونه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ى توڕه‌ كرد و هه‌ڕه‌شه‌ى رێگریكردن له‌ چونه‌ به‌غدا و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كازم سه‌یادی هه‌ڕه‌شه‌ى په‌راوێزخستنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى دیكه‌ی عیراق ده‌كات و له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تى "ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانى شیعه‌ له‌ نێو په‌رله‌ماندا به‌ ته‌نها به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ى وڵات ببه‌ن به‌ڕێوه‌".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، دزی و تاڵانی پێكهاته‌كانى دیكه‌ ناژمێردرێت و حساب ناكرێت، به‌جۆرێك سیاسه‌تى به‌كرێگیراو له‌سه‌ر حسابى عیراق په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌ندێك پێكهاته‌ ده‌یانه‌وێت بمانفرۆشن به‌ ئه‌مریكییه‌كان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group