نه‌وا
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌رى هه‌یه وڵاته‌كه‌ى سیستمى به‌رگریى موشه‌كى "پاتریۆت" له عیراقدا بڵاوبكاته‌وه.
تۆڕى هه‌واڵى "فۆكس نیوز"ى ئه‌مریكى له‌زارى به‌رپرسێكی پێنتاگۆنه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌گه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمى دژه‌موشه‌كى جۆرى "پاتریۆت" له عیراقدا تاووتوێ ده‌كرێت.
دواى هێرشه موشه‌كییه‌كانى ئێران بۆسه‌ر دوو بنكه‌ى سه‌ربازى له عیراق كه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانى تێدایه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریكى برینداربون و هه‌ندێكیش چاره‌سه‌ری ده‌رونی وه‌رده‌گرن.
ئه‌و زانیارییه‌ش له‌كاتێكدایه، عیراق هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات سیستمى به‌رگریى موشه‌كى S-400ى روسى بكڕێت و ئه‌مریكاش ئه‌و جۆره هه‌نگاوه ره‌تده‌كاته‌وه.