نه‌وا
كه‌سایه‌تییه‌كی شیعه‌ی نزیك له موقته‌دا سه‌در داواده‌كات، بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی سیاسییه‌كان به‌شداری نه‌كه‌ن و جگه له ئاڵای عیراق هیچ ئاڵایه‌كی دیكه به‌رز نه‌كرێته‌وه.
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی كه‌سایه‌تیی شیعه‌ی نزیك له موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی 24ی كانونی دووه‌می 2020 له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در ساز بكرێت و له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه، "هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كه نه‌كه‌ن و جگه له ئاڵای عیراق، ئاڵای هیچ حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌ك به‌رز نه‌كرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاڵای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌دریش".
بڕیاره رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق رێكبخرێت.