مەزڵوم كۆبانێ: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا

24/01/2020

نەوا
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، كورد ئامادەی گفتوگۆیە ئەگەر ئەنقەرە راستگۆبێت لەگەڵیاندا.
مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە، ئامادەن كێشەكانیان لەگەڵ توركیا و ئەنەكەسە چارەسەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەسەدە و یەپەگە لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ توركیادا هەبووە و ئامادەن دووبارە گفتوگۆبكەنەوە لەپێناوی ئاشتی ناوچەكە.
باسی لەوەشكرد، كێشەی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان یەك كێشەیە و ئەگەر توركیا لەگەڵ كوردانی ڕۆژئاوا خراپ بێت، كاریگەری لەسەر كوردانی سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان دەبێت.
مەزڵوم كۆبانێ راشیگەیاند، مەسعود بارزانی بۆ نزیككردنەوەی لایەنەسیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی باشی گێڕاوه ‌و دەتوانێت رۆڵی زیاتریش بگێڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group