كرێكارانی كەرتی تایبەت هاوشێوەی فەرمانبەران خانەنشین دەكرێن

24/01/2020

نەوا
بەڕێوەبەری كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كرێكارانی كەرتی تایبەت هاوشێوەی كەرتی حكوومی خانەنشین دەكرێن و تاوەكو ئێستاش زیاتر لە700 كرێكار خانەنشین كراون.
عارف حیتۆ بەڕێوەبەری كارودەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، هەر كرێكارێك رێنمایەكان بیگرێتەوە و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كردبێت و كاتی خانەنشینی هاتبێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی كەرتی حكوومی خانەنشین دەكرێن و تەنیا ئەمساڵ 49 كرێكار خانەنشین كراون، هاوكات تاوەكو ئێستاش 769 كەس لە هەرێمی كوردستان خانەنشین كراون و مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.
 وتیشی، ئەوانەی خۆیان زەمان كردووە و مانگانە پارە دەدەن، كاتێ تەمەنیان گەیشتە خانەنشینی بەپێی یاسای 39 ساڵی 1971و یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2012خانەنشین دەكرێن و هەموو ماف و ئیمتیازاتێكیشیان دەبێت.
بەڕێوەبەری كارودەستەبەری كۆمەڵایەتی دەشڵێ، هەر كرێكارێك لەهەر كەرتێك كار بكات، دەتوانێت خۆی خانەنشین بكات و مووچەشیان هاوشێوەی خانەنشینانی حكوومەتە، هەروەها دەڵێ، هەندێك كرێكار خانشینی زۆرە و هەندێكیش كەمە ئەویش لەسەر ئەوە دەمینێتەوە كە لەسەر چەند زەمان كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group